حوزه‌یران 22, 2021 19:20 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی ئۆپێک بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا باسی پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی ئۆپێک بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێرانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «کازم غەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا،باسی ناردرانی پەیامێکی نووسراوەی «موحەممەد بارکیندۆ»  سکرتێری گشتیی ئۆپێک بۆ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی کردووە لە بەر سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراندا.

لە بەشێکی پەیامەکەی  سکرتێری گشتیی ئۆپێک ڕوولە ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ھاتووە: بەو ھەڵبژێردرانەی بەڕێزتان بۆ سەرۆک کۆمارەتی ، وا دیارە جەماوەری مەزنی ئێران خزمەتی درێژماوەی ئێوەو ئەرکەمندیی ئێوەیان لە بارەی دابین کردنی تەناھی و ئاسودەژیان بۆ ئەو وڵاتەیان بە فەرمی ناسیوە.

«بارکیندۆ» ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە جێ و شوێنی بەرزی ئێران لە ئۆپێک، ھەستی قوڵی خۆی بەرامبەر بە جەماوەری مەزنی ئێران دەربڕیوەو نووسیویەتی: جەماوەری وڵاتی ئێوە لە سەرتاسەری جیھان لە بەر کلتوور، میرات و نەریتە دەوڵەمەندەکانیان جێگای ڕێزو ستایشن.  

سەرپەیڤ