ته‌مووز 20, 2021 21:29 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی  تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیاوە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدای ئیدانە کرد.

بە پێ٣ی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا ڕایگەیاند: ئەم تەقینەوەیە بە مەبەستی تێکدانی سەقام و ئاسایشتی عێراق ئەنجامی گرتووە.

 وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لەم بەیاننامەیەی دا وێڕای ھاوپشتی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەی لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی عێراق لە خەباتی دژی تیرۆریزم، لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیەکانی ئەم کارەساتەش ھاودەردیی دەربڕیوە.

شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شارۆچکەی سەدری بەغدا لانیکەم ٢٩ کەس کوژران و ٤٧ کەسی دیکەش بریندار بوون. تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی گرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ