داخوازی هۆڵندا بۆ زیاترکرانی گوشاری سەر ڕژێمی زایۆنی
تهمووز 29, 2025 15:11 Asia/Tehran
سەرۆکوەزیرانی هۆڵندا خوازیاری زیاتر بوونی زەخت و گوشار لە سەر ڕژێمی زایۆنی بوو لەبەر درووستکردنی ئەو ڕەوشە قەیرانییەی ئێستا لە کەرتی غەززە دەبیندرێ.
"دیک ئسخووف" وتی: ئامستردام خەریکی لێکدانەوەی هەنگاوگەلێکە لە پێناو زیاترکردنی گوشارەکان لە سەر ڕژێمی زایۆنی، بێتوو تلاڤیڤ بەردەوام بێ لە تەگەرەنانەوە لە سەر ڕێگای ئەو یارمەتییە مرۆڤدۆستانەی بەڕێ دەکرێ بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە. ناوبراو پێیداگرت: بێتوو یەکێتیی ئەورووپا بگاتە ئەم باوەڕە کە ڕژێمی زایۆنی هۆکاری نەگەیشتنی یارمەتییەکان بە فەلەستینییەکانە، هۆڵندایش داکۆکی دەکات لە گەڵاڵەی هەڵپەساردنی دەسڕاگەیشتنی ئەم ڕژێمە بە "سندووقی هۆرایزن ئەورووپا".