ته‌مووز 22, 2021 22:01 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی ڕووسیا لە ھیندو ئێران بۆ پەیوەست بوون بە دانوستانەکانی ئاشتیی ئەفغانستان

ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە ئەندامەتیی ئێران و ھیند لە گروپی سێ لایەنەی «ترۆئیکا» کە بە ڕابەرایەتیی مۆسکۆو بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ دانوستانی ئاشتیی ئەفغانستان پێکھاتووە، پشتیوانیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، گروپی «ترۆئیکا» کە داگری ڕووسیاو چین و پاکستان و ئەمریکایە، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ھەتا ئێستا ھەشت جار کۆبووەتەوەو دوایین کۆبوونەوەشی لە بەرواری ٣٠ ئاپریلی ئەمساڵ لە دەوحەی قەتەردا بووە.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم گروپەدا داوا لە تالیبان کرا ھەتا ئاستی توندوتیژیەکان لە ئەفغانستان دابەزێنێ و بە نیازی ھێرشی بەربڵاو لەم وڵاتەدا نەبێت.

«دیمیتری سۆلۆدۆڤ» وتەبێژی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە نیودلھی ڕایگەیاند کە بەشداریی ئێران و ھیند لەم گروپەدا دەتوانێ ئاستی بەرزتر کاتەوە.

وتیشی: یە سەرنجدانی شپرزە بوونی بارودۆخی ئەفغانستان، ئەرکی گەییشتن بە ھاوبیروڕاییەکی ناوچەیی بۆ داکۆکی لە دانوستانی ئاشتیی ئەفغانستان قورستر دەبێت.

پێشنیاری مۆسکۆ لەمەڕ ئەندامەتیی ئێران و ھیند لەم ڕێکخراوەیەدا چەند ڕۆژێک دوای وتەکانی «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دانیشتنەکانی «تاشکەند» بە تەوەرەی پرۆژە پەیوەندیدەرەکانی ناوچەکە ، ھاتووەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ