ئاب 15, 2021 13:45 Asia/Tehran
  • پەڕینەوەی پتر لە ٨٠ سەربازی ئەفغانستانی لە سنووری ئوزبەکستان

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئوزبەکستان ڕایگەیاند: دەستەیەکی ٨٤ کەسەی لەشکریانی ئەفغانی لە سنوور پەڕیونەتەوەو لە تاشکەند داوای پەنابەرییان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئوزبەکستان  جەتی لەوە کردووەتەوە کە، ڕۆژی شەممە ڕێککەوت لەگەڵ ١٤ی ئوتی ئەمساڵە زایینییە دەستەیەکی ٨٤ کەسەی لەشکریانی دەوڵەتی ئەفغانستان لە بوارگەیەکی سەرسنووری پەڕیونەتەوەو لە لایەن یەکەکانی ھێزی سەرسنووریی دەزگای ئاسایشتی وڵات قۆڵبەست کراون.

ئەم سەربازە ئەفغانیانە یارمەتیی پزیشکی، خۆراک و سەرپەنایەکی کاتییان دراوەتێ.

جێگای ئاماژەیە دوابەدوای پێشڕەویەکانی تالیبان، ژەنراڵ عەبدولڕەشید دوستۆم» لە فەرماندەرانی ئەفسانەیی ئەم وڵاتە ھاوڕێ لەگەڵ «عەتاء موحەممەد نوور» فەرماندەرێکی باڵای دیکە بەرەو ئوزبەکستان ھەڵاتووە.

«عەتاء موحەممەد نوور» دوای کەوتنی بەبێ شەڕوپێکدادانی «مەزار شەریف» باسی لە ئارادابوونی پیلانێکی گەورەی کردو وتی: تەواوی کەرەستەو تفاقەکانی دەوڵەت لە پیلانێکی گەورەتە ڕادەستی تالیبان کراوەو بە تەمای خستنەداوی خۆی و ژەنراڵ«دوستۆم»یش بوون.

سەرپەیڤ