ئه‌یلوول 16, 2021 14:34 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی دانیشتنی ئەنجومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ لە شاری «دووشەنبە»

دانیشتنی ئەنجومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ لە شاری «دووشەنبە»ی پێتەختی تاجیکستان دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە دانیشتنی ئەنجومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ، سەرۆک کۆمارانی کازاخستان، قرقیزستان، تاجیکستان، بیلاڕووس و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە شێوەی ئامادەمەندو سەرۆک کۆماری ڕووسیاش بە ئۆنلاین بەشدارن.

بە پێی ڕاگەیاندنی «ڤیلادیمیر زەینۆددین ئۆف» وتەبێژی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە سەرۆکایەتییەکەی بە ئەستۆی «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستانە، ڕەوشتی ئەفغانستان و کاریگەرییەکانی لە سەر ئاسایشتی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە، لەو بابەتە تەوەرەییانەیە دەبێت. بڕیارە لەم دانیشتنەدا ئاکامێک لە چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو وەربگیردرێت و چەندین بەڵگەی ھاوکاری و ھەروەھا بەیاننامەی ھاوبەشی سەرکردەکان لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستان پەسەند بکرێت.

بە سەرنجدانی گوێزرانەوەی سەرۆکایەتیی خولی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ بۆ ئەرمینیا، «نیکۆل پاشینییان» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ئەوبەرایەتییەکانی «یەریڤان» بۆ خولێکی تازەی یەکساڵە ئاراستە دەکرێت.

سەرپەیڤ