ئه‌یلوول 24, 2021 08:43 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی فڕۆکەوانانی ئەفغانی لە تاجیکستان

دەوڵەتی تاجیکستان لە ناوەڕاستەکانی مانگی ئوت، فڕۆکەوانەکانی ئەفغانستانی کە لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی تالیبان، بەرەو ئەو وڵاتە ھەڵاتبوون، قۆڵبەست کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ١٤٣ فڕۆکەوانی ئەفغانی لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی تالیبان لە بەر ئەوەی کە لە ئەمریکادا مەشقیان پێکراوە، بە ١٦ فڕۆکەی ئەم وڵاتە بەرەو وڵاتی تاجیکستان ھەڵاتن.

تاجیکستان ئەم فڕۆکەوانە ئەفغانیانەی لە مەکۆیەکی چارەسەری ھەڵکەوتوو لە دەڤەرێکی شاخاویی دەرەوەی شاری دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان دەستبەسەر کردووەو ئەوانیش چاوەڕوانن ھەتا بگوێزرێنەوە بۆ ئەمریکا.

یەکێک لەو فڕۆکەوانانە وتوویەتی: ئێمە ئامانجەکەی خۆمان نازانین و ھەموومان نیگەرانی ئەو بابەتەین.

ھەر لەم کاتەدا تاجیکستان ڕایگەیاند: لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو بە زیاتر لە ٣٠٠٠ بنەماڵەی پەناخوازی ئەفغانستانی واتە ١٥ ھەزار شارومەندی ئەفغانی مافی پەنابەریەتیی داوە.

سەرپەیڤ