پێکدادانی نێوان فەرماندەرانی تالیبان لە بامیان
شایەتحاڵان باسی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی «مەولەوی مەھدی» سەرۆکی فەرمانگەی ھەواڵگریی تالیبان و «مەولەوی مەقبول» فەرماندەرێکی باڵای دیکەی ئەم تاقمە دەکەن لە بازاڕێکی شاری بامیانی ئەفغانستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان، بە قسەی شایەتحاڵان نیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە لە بەشی «سەرای پامیر»ی بازاڕی بامیان لە نێوان ھێزەکانی تالیبان پێکدادانێک ڕووی دا کە لە ئەنجام دا چەند کەس لە ھێزەکانی ھەردووک لا بریندار بوون.
لە کاتێکدا کە سەرچاوە فەرمییەکان و بەرپرسانی تالیبان لەم بارەیەوە ھیچ ڕاوبۆچوونێکیان دەر نەبڕیوە، باسی ئەوە دەکرێت کە پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی «مەولەوی مەھدی» سەرۆکی فەرمانگەی ھەواڵگریی تالیبان لە بامیان و «مەولەوی مەقبول» بووەتە ھۆی داخزانی بازاڕی بامیان.
پێشتریش ھێندێک ڕاپۆرت لە بارەی پێکدادانی نێوخۆیی نێوان ھێزەکانی تالیبان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە بەر تێکەڵاو بوونی دەڤەری ئەرکەکانیان بڵاو ببووەوە.