ئاگرکەوتنەوە لە ژاپۆن ٢٧ کوژراوی لێ کەوتەوە
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونیی لە شاری «ئۆساکا»ی ژاپۆن ٢٧ کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، پۆلیسی شاری «ئۆساکا»ی ژاپۆن ڕایگەیاندووە: ھەگەر ئاگر پێوەنانی بە ئەنقەست لە ئارادایە و لەم بارەیەوە خەریکی لێکۆڵینەوەن.
کاربەدەستێکی بەشی ئاگرکوژاندنەوەی شاری «ئۆساکا» ش وتوویەتی: ٢٧ کەس کە دڵیان لە لێدان کەوتبوو لە نەخۆشخانەکە براونەتە دەرەوەو یەک کەسیش بە خەستی بریندار بووە.
میدیای ژاپۆنیی «کیۆدۆ» بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئاگادار ڕایگەیاندووە، لەوانەیە کەسێک ھۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بوبێت.
ئەم میدیا ژاپۆنییە باسی ئەوەشی کردوە کە، ئاگرەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەکاتی خۆجێیی ژاپۆن لە نەخۆشخانەکە کەوتەوە، بەڵام تاقمی ئاگرکوژێنەوە توانییان لە ماوەی نیو کاژێردا بە تەواوی دایمرکێننەوە.
بە قسەی کاربەدەستان جیا لە نەخۆشخانەکە، دامەزراوەیەکی زمانەوانی، سەرتاشخانەیەک و مۆڵێکیش لەم بینا ھەشت نھۆمەدان کە لە کاتی ڕووداوەکەدا خەریکی چالاکی نواندن بوونە.