کانونی دوھەم 04, 2022 13:02 Asia/Tehran
  • سکرتیری گشتیی تازەی ئۆپێک دیاری کرا

«ھەیسەم غەیس» نوێنەری پێشووی کوێت لە « کۆڕی جێبەجێکاری ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت» (ئۆپێک) وەکو سکرتیری گشتیی تازەی ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی «شەرقولئەوسەت»، پێشتر «موحەممەد سانوسی بارکیندۆی» لە وڵاتی ئەفریقیی نەیجێریا سکرتاریەتی گشتیی ئۆپێکی بە ئەستۆ بوو. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە لایەن ئەم ڕێکخراوەیە وەکو سکرتێری گشتی دیاری کرا.

بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە،«غەیس» لە ساڵی ٢٠١٧ نوێنەری کوێت لە « کۆڕی جێبەجێکاری ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت» بوو کە سەرۆکایەتیی «لێژنەی ھونەریی ھاوبەشی» نێوان وڵاتانی ئۆپێک و نائۆپێک «ئۆپێک پلاس»ی دەکرد.

«غەیس» لە بەشی فرۆشتن و دۆزینەوەی بازاڕی نێونەتەوەیی بۆ نەوت و گاز و پەرە پێ دانی بازرگانی چالاکیی دەنواند و بە وەزگرتنی پۆستی گرینگ لە کوێت و پەکین و لەندەن ئەزمونێکی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بە دەست ھێناو بەڕێوەبەرایەتیی بەشی لێکۆڵینەوەی کۆمپانیای نەوتی کوێت و یاریدەری بەڕێوەبەر لە بواری دۆزینەوەی بازاڕی جیھانیی ئەم وڵاتە بوو.

ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت (ئۆپێک) بە پێی بڕیارنامەکانی کۆنفرانسی نوێنەرانی دەوڵەتەکانی ئێران، عێراق، کوێت، عەرەبستانی سەعودی و ڤێنزوئبلا، لە بەغدا لە سپتامبەری ١٩٦٠ وەکو ڕێکخراوێکی ھەمیشەیی نێونەتەوەیی پێکھات. ئامانجی سەرەکیی ئۆپێک پێکھێنانی ھاواھەنگی و بەکگرتوویی لە بواری نەوتی لە نێوان وڵاتانی ئەندام و دیاری کردنی باشترین شێوازەکان بوو بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ.

سەرپەیڤ