بڕیارەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ سڕینەوەی ناوی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایونی، زایونییەکانی مارەنگاز کرد
مەرجی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ بەپاکرانی پیشانگای ڕژێمی ئیسرائیل لە بنکەی ئەم ڕێکخراوەیە لە بارەی ئەنجام گرتنی ھێندێک چاکسازی لەوانە سڕینەوەی ناوی قودس وەک پێتەختی ئەم ڕژێمە، زایونییەکانی مارەنگاز کردووە.
کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: شاندی ڕژێمی زایونی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان خوازیاری بەرپاکرانی پیشانگا بووە لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، کەچی وەڵامی دراوەتەوە کە ئەم بابەتە مەرجدارە بە سڕینەوەی ھێندێک لە بابەت و فەکتەرەکانی پیشانگاکە، لەوانە بڕگەیەک لە یاسای سەرەکیی ھاوچەشنی یاسای بنەڕەتی کە لە ساڵی ١٩٨٠ تێپەڕێندراوەو قودس وەک تاکە پێتەختی یەمجاریی ئیسرائیل بە فەرمی ناسیوە.
ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕوو لە شاندەکەی ڕژێمی زایونی پێی وتوون: بە گوێرەی بڕیارنامەکانی کۆگەی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایشت لە ھێندێک وێنەدا قودس وەکو پێتەختی ئیسرائیل ناوی براوە، کە دیارە ئەمە لە ڕوانگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە ھیچ واتایەکی نییەو بێ بایەخە. ئەمە بابەتێکی ھەستیارەو ئەو زانیارییانە لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان یەک ناگرنەوە.
لە وەڵامی ئەم داخوازییانە، «گلعاد ئێردان» باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ناڕەزامەندڕیی خۆی بە ئاگاداریی «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕاگەیاندووەو داوای لێ کردووە کە پیشانگاکە وەک خۆی و بە بێ گۆڕین بەرپا بکرێت.