نیسان 22, 2022 20:09 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە مزگەوتی قەندوزی ئەفغانستان

دەیان نوێژخوێن لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی ئەمڕۆ ھەینی لە مزگەوتی شارستانی ئیمام ساحەب ویلایەتی قەندوز شەھیدو بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، شایەتحاڵان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی تەقینەوەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی لە مزگەوتی شارستانی  ئیمام ساحەب ویلایەتی قەندوز وتیان: ھەتا ئێستا ٣٠ کوژراوو برینداری ئەم ڕووداوە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تالیبان ھەتا ئێستا لەم بارەیەوە ھیچ بیروڕایەکی دەرنەبڕیوە. ئەم لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردووش تەقینەوەی ترۆمبیلێک لە نزیکی فڕگەی قەندوز و لە بەردەم بازگەیەکی تالیبان کوژران و بریندار بوونی ١٧ کەسی لێ کەوتەوە.

ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان دوێنێ پێنج شەممە شایەتی تەقینەوەی جۆربەجۆرو خوێناوی بوو بە تایبەت لە ناوەندە شێعەنشینەکان.

سەرپەیڤ