ته‌مووز 08, 2022 11:48 Asia/Tehran
  • تیرۆری سەرنەگرتووی «شینزۆ ئابە»

کاربەدەستانی تۆکیۆ وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی تیرۆری سەرنەگرتووی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن کە لە ئاھەنگێکدا لە شاری «نارا» تەقەی لێ کرا، ڕایانگەیاندووە کە دۆخی ناوبراو ناڕوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «شینزۆ ئابە» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە کاتی وتاردان لە ئاھەنگێکدا لە شاری «نارا» لە پشتەوە تەقەی لێ کراو دەوڵەتی ئەم وڵاتەش دەڵێ ناوبرلاو ئێستا لە نەخۆشخانەدایەو دۆخێکی شپرزەو ناڕوونی ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ھێزەکانی ئاسایشت بکەری ئەو تیرۆرەیان قۆڵبەست کردووە کە وەک باسی دەکرێت لە ئەندامانی پێشووی ھێزی دەریایی ژاپۆن بووەو بە ھۆی چەکێکی خۆکردەوە ھەستاوە بە تیرۆر کردنی «ئابە».

ھێندێک لە سەرچاوەکان لە ژاپۆنیش وتوویانە، «شینزۆ ئابە» لە ھۆش چووەو لە کاتێکدا کە توشی جەڵتەی دڵ ھاتووە گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئابە سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن سپتامبەری  ٢٠٢٠ لەبەر توش بوونی بە نەخۆشیی ڕیخۆڵە وازی لە پۆستەکەی ھێنا، «شینزۆ ئابە» حەوت ساڵ و ھەشت مانگ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بوو. 

سەرپەیڤ