پارتەکەی شینزۆ ئابێ زۆرینەیەکی رەھای لە ئەنجومەنی باڵادا بەدەستهێنا
پارتی دەسەڵاتداری ژاپۆن (لیبراڵ دیموکراتەکان) و هاوبەشەکەی (کۆمیتۆ) بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٧٥ کورسی لە کۆی ١٢٥ کورسی ئەنجومەنی باڵای ئەم وڵاتە ، دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ئەم دامەزراوەیەدا بەھێز کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، میدیا ناوخۆییەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند پارتی دەسەڵاتداری ژاپۆن بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکەی لە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران (ئەنجوومەنی باڵا)ی ئەم وڵاتە، کە چەند ڕۆژێک دوای تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابێ بەڕێوەچوو، دەنگی پێویستی بەدەستهێنا بۆ پێکهێنانی زۆرینەی رەها.
ئەم دوو حیزبە بەشێکن لەو زۆرینەی دوو لەسەر سێ کە دەیانەوێت دەستووری ئاشتیخوازانەی ئەو وڵاتە هەموار بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەربازیی خۆی لەسەر شانۆی جیهان بەهێز بکات؛ کە ئەمە ئامانجی دێرینی ئابێ بوو.
پێش تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، چاوەڕێ دەکرا پارتی لیبراڵ دیموکرات و کۆمیتۆ زۆرینەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەهێزتر بکەن.