ئه‌یلوول 16, 2022 10:33 Asia/Tehran
  •  سەرۆک کۆماری شیلی خۆی لە وەرگرتنی بڕوانامەی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی بوارد

سەرۆک کۆماری شیلی بۆ داکۆکی لە جەماوەری فەلەستین خۆی لە وەرگرتنی بڕوانامەی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی بوارد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر، ڕۆژی پێنجشەممە، «گابرییەل بوریک» سەرۆک کۆماری شیلی ڕۆژی پێنج شەممە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک و لەبەر کوژرانی منداڵانی فەلەستینی لە بۆردومانەکەی ئەم دواییەی کەرتی غەززە، ڕەتی کردەوە بڕوانامەی «گیل ئارت ڕیلی» باڵوێزی تەلئەبیب لە شیلی وەربگرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆبواردنە به‌ واتای پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی شیلی بڕیاریان داوه‌ وەرگرتنی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی بۆ چه‌ند مانگی دیکه‌ دوا بخه‌ن.

پێشتر "گابرییەل بوریک" لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ١٣ی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندبوو کە ساڵانێکی زۆرە فەلەستین داگیرکراوە و ئێمە زۆر شت لەبارەی ئەوەی وا لەوێ دا تێ دەپەڕێت نازانین و گرنگە بزانین لەوێ چی ڕوودەدات.

ھەتا ئێستا باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە شیلی هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بەم هەواڵە پیشان نەداوە.

سەرپەیڤ