تشرینی دووه‌م 04, 2022 12:29 Asia/Tehran
  • بەریتانیا لە گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ قودسی داگیرکراو کشایەوە

سەرچاوە میدیاییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، حکومەتی نوێی بەریتانیا لە پلانی حکومەتی «لیز تراس»،سەرۆکوەزیرانی پێشوو لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەی لەندەن بۆ قودسی داگیرکراو کشاوەتەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس وای بڵاو کردووەتەوە کە، «ڕیشی سۆناک» وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕایگەیاند، حکومەتی نوێ لە پلانی حکومەتی پێشوو بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی لەندەن لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراو کشاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وتەبێژی «ڕیشی سۆناک» سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە: هیچ پلانێک بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە ئیسرائیل لە تەلەبیبەوە بۆ قودس لە ئارادا نییە.

«لیز تراس» لە ٢٢ی سپتامبەر لەسەردانەکەیدا بۆ نیویۆرک وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوتا زایۆنییەکەی «یائیر لاپید» دیداری کرد و بەڵێنی دایە کە لەندەن باڵوێزخانەکەی بگوازێتەوە بۆ قودسی داگیرکراو.

سەرپەیڤ