کانونی دوھەم 23, 2023 19:23 Asia/Tehran
  • بورێل: دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستاندا بەبێ بڕیاری دادگا گونجاو نییە

ئەو بەرپرسەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕاشیگەیاند کە ناتوانرێت ناوی سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپاوە بەبێ دەرکرانی فەرمانی دادگای یەکێک لە وڵاتانی ئەندام.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا،«جۆزێپ بورێل» ڕۆژی دووشەممە، لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسێل، سەبارەت بە دەنگدانی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ زیادکردنی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پێڕستی "رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، وتیشی: تەنیا کاتێک دەکرێ ناوی پێکھاتەیەک لەو پێڕستە زیاد بکرێت کە دادگای وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەیاننامەیەکی مافەوانی دەرکات و دواتر ئێمە لە ئاستی ئەوروپادا بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەین.

ئەو بەرپرسەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتیشی: ناتوانین بە پێی پێ خۆش نەبوونی پێکھاتەیەک بە تیرۆریست ناوی ببەین.

«بۆرێڵ» هاوکات وتیشی: لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاو لە چوارچێوەی پرسی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ، جگە لە ئێران لە بارەی زیادکردنی ھێندێک ناوی دیکە لە پێڕستی بایکۆتەکان بڕیار دەدرێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر لە بارەی جم و جوڵە دژە ئێرانییەکانی ئەورووپا بە تایبەت دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەکوو دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی هۆشداریی دابوو.

دەسەڵاتدارانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  کە سپای پاسداران بە دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی ئەم وڵاتە دادەنرێت ، هۆشدارییان دا کە بایکۆت کردنی وەھا پێکھاتەیەک کارێکی نایاسایی دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ