نیسان 23, 2023 10:21 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە ئەندۆنێزیای هەژاند

ناوەندی تۆمارکردنی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی «کاپولوان باتو»ی ئەندۆنێزیای هەژاند.

ئەندۆنێزیا دەکەوێتە ناوچەی «ئاڵقەی ئاگری زەریای هێمن» و لەسەر پلاکی تەکتۆنیکی کە دەبێتە هۆی جوڵەی کیشوەری و بوومەلەرزەی گەورە و پچڕپچڕ. لە ساڵی ٢٠٠٤ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٩.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر کەنارەکانی سوماترای ئەندۆنێزیای هەژاندو لەبەر تێسونامیی سەرچاوەگرتوو لەم بوومەلەرزەیە زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرەتا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە و دواتر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلە لە ناوچەی «کاپولوان باتو» لە ئەندۆنێزیا ڕووی دا. بومەلەرزەی یەکەم لە قوڵایی ٤٣ کیلۆمەتری و بوومەلەرزەی دووەمیش بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر ڕووی داوە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی لەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەبووەتەوە.

کەمتر لە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلەی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی ئەندۆنێزیای هەژاند. ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٩٧ کیلۆمەتری لە ناوچەی "تانیبار" لە ڕۆژهەڵاتی ئەندۆنێزیا ڕووی دا.

سەرپەیڤ