نیسان 24, 2023 11:13 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە نیوزلەندای ھەژاند

دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نیوزلەندا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە بارەی تسونامییەوە هۆشدارییان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە کە کاتژمێر ٤:١١ خولەکی بەیانی بەکاتی خۆجێیی ڕووی داوە، ١٤٠٠ کیلۆمەتر لە شاری ئۆکلاندی نیوزلەندا دوورە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەبووەتەوە.

نیوزلەندا دەکەوێتە ناوچەی "ئاڵقەی ئاگر" لە زەریای هێمن، کە هەمیشە بوومەلەرزەی بەهێزی تیادا ڕوودەدات.

سەرپەیڤ