ته‌مووز 25, 2023 14:42 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە سێ مانگی رابردودا

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانەوە لەلایەن وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بەرزبوەوە و گەیشتە بەرزترین ئاست لە مانگی نیسانی رابردوەوە.

چین کە دوەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا، سەرکردەکان بەڵێنیاندا سیاسەتەکانی پاڵپشتی ئابوری لە نێوان بوژانەوەیەکی لەرزۆکی دوای کۆڤید-19 چڕبکەنەوە، بە گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی خواستی ناوخۆیی، بەڵام داتا نائومێدکەرەکانی ناوچەی یۆرۆ و ئەمریکا لاوازی ئابوری لە سەرانسەری جیهان پشتڕاستکردەوە.

چالاکییە بازرگانییەکان لە ناوچەی یۆرۆدا زۆر زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا لە مانگی تەمموزدا کەمیکردوە

راپرسییەک دەریخستوە کە چالاکییە بازرگانییەکان لە ناوچەی یۆرۆدا زۆر زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا لە مانگی تەمموزدا کەمیکردوە، خواست لەسەر پیشەسازی خزمەتگوزاری باڵادەست دابەزیوە، لەکاتێکدا بەرهەمی کارگەکان بە خێرایی دابەزیوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆڤید-19وە.

لە ئەمریکا چالاکیی بازرگانی لە مانگی تەمموزدا خاوبوەوە بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگدا

لە ئەمریکا چالاکیی بازرگانی لە مانگی تەمموزدا خاوبوەوە بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگدا، ئەوەش بەهۆی خاوبونەوەی گەشەی کەرتی خزمەتگوزارییەوە.

یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 82.92 دۆلاری ئەمریکی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی خاوی برێنت 18 سەنت واتا بەڕێژەی 0.22%ی نرخەکەی بەرزبوەوە و یەک بەرمیل گەیشتە 82.92 دۆلاری ئەمریکی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت واتا 0.28%ی نرخەکەی بەرزبوەوە و گەیشتە 78.96 دۆلاری ئەمریکی.

هەردو جۆرەکەی نەوت لە ڕۆژی پێشودا زیاتر 2% بەرزبونەتەوە

هەردو جۆرەکەی نەوت لە ڕۆژی پێشودا زیاتر 2% بەرزبونەتەوە و گەیشتونەتە بەرزترین ئاستی داخستنی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوەوە.

ماوەی چوار هەفتەیە لەسەریەک نرخی نەوت بەرزبونەوە بەخۆوە دەبینێت بە چاوەڕوانی کەمبونەوەی دابینکردن بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان کە لەلایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی وەک ڕوسیا کە گروپێکە بە ئۆپێک+ ناسراوە.

 

 

سەرپەیڤ