چین له یه‌ك پڕۆژه‌ی پشتئه‌ستوور به تیشكی خۆر؛ هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت
چین له پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دا كه به هه‌زاران دۆنم زه‌ویی داگیر كردووه، به پشئه‌ستوور به تیشكی خۆر، ده‌توانێت هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بێنێت.
كونسوڵگه‌ی چین له هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، پڕۆژه‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته شاری تیانچین و رووبه‌ری زیاتر له پێنج هه‌زار دۆنم زه‌ویی بۆ پانێره‌كانی تایبه‌ت به تیشكی خۆر ته‌رخان كراون.
باس له‌وه كراوه به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه، هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌توانێت به‌شێك له پێداوستییه‌كانی شاره‌كه به كاره‌با پڕ بكاته‌وه.
پێویسته بگوترێ چین یه‌كێكه له‌م وڵاتانه‌ی كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر به رژدی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، وزه‌ی پیسكه‌ره‌وه‌ی ژینگه بۆ وزه‌ی پاك بگۆڕێت و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش به ملیاران دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه.
چین كه وڵاتێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازییه و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری و رۆڵی بۆ سه‌ر پیسكردنی ژینگه هه‌یه، به پلانێك هه‌وڵ ده‌دات په‌ره به وزه‌ی پاك بدات.
چین لە هەر سەعاتێکدا 974 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت لەکاتێکدا ئەمەریکا نیوەی ئەو کارەبایە بەرهەم دەهێنێت. ئەگەر ژمارەکە بە هەرێمی کوردستان بەراورد بکرێ کە لە هەر سەعاتێکدا سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە چین سەرووی 300 هێندەی هەرێمی کوردستان کارەبا بەرهەم دێنێت.