کانونی دوھەم 04, 2024 07:20 Asia/Tehran

بێرنی سێندێرز"ی سیناتۆری ئەمریکی خوازیاری کۆتایی هاتنی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا بوو لە شەڕە بەدڕەوشتانەکەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی خەڵکی فەلەستین.

بێرنی سێندێرز"ی ئەمریکی ڕآیگەیاند کە من خوازیاری کۆتایی هاتنی پاڵپشتی دارایی ئەمریکام لە شەڕە بەدڕەوشتانەکەی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی  زایونیستی بەدژی خەڵکی فەلەستین.

ناوبراو پێداگری کرد کە پێویستە بزانین کە دژکردەوەی جەنگی ئەو ڕژیمە بەرامبەر بە حەماس نەشیاوو بەدڕەوشتانەیە.

تیم کین"ی سیناتۆری دیموکڕاتی ئەمریکی"یش ڕۆژی یەکشەمی ڕابردوو ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی حکومەتەکەی جەو بایدێن بەئاراستەی بەڕێکردنی بێ سنووری چەکوچۆڵو جبەخانە بۆ ئەو ڕژیمەو پێداگری کرد کە ئەوکارە پێویستە بە چاودێری کۆنگرێس بەڕێوە بچێ، چونکە ئەو شیوازەی حکومەت بەواتای شاردنەوەی ئەو کارەیە لە خەڵکی ئەمریکاو هەربۆیە پێویستە وڵامی پێویست بە خەڵک بداتەوە.

سەرپەیڤ