ئادار 16, 2024 10:30 Asia/Tehran

بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گوتارێکی پڕ هەراو هۆریادا ڕژیمی زایۆنیستی تۆمەتبار کرد بە کەڵکوەرگرتن لە برسیەتی وەک چەکێک لە شەڕەکەی غەزەدا، هاوکات وریاییشی دا کە ئەو ڕژیمە خەریکی قەڵاچۆکردنی خەڵکی غەزەیە.

"جوسێپ بۆرێڵ" وتی: خەڵکی زۆرتری جیهان دڵگرانی ئەو دۆخەن کە لە غەزە لەئارادایە، دۆخێک کە بەدڵنیایەوە دەتوانم پێی بڵێم قەڵاچۆو کۆمەڵکوژی، نزیکەی سی هەزار کەسی سڤیل کوژراون و ئەوەش ڕێژەیەکی یەگجار زۆرە، هەربۆیە ئێمە لە یەکیەتی ئوروپا گرینگترین بابەتی خۆمان بۆ کێسەی فەلەستین پێناسە کردوە کە یەکێکیان ئەوەیە کە ئەو مافە بدەینە خەڵکی فەلەستین کە ببنە خاوەنی خاک و حکومەتی خۆیان، هەرچەندە کە بنیامین نەتانیاهۆ دژبەر بێ لەگەڵ ئەو ڕێگە چارەسەرە.

بۆرێل پێداگری کرد کە ڕژیمی زایۆنیستی لە برسیەتی وەک چەکێکی نێو شەڕ کەڵک وەردەگرێ و هەنوکە بەسەدان هەزار کەس بەواتای ڕاستەقینەی وشە خەریکن لە برسان دەمرن و زۆر منداڵ لەبەر بەدخۆراکی گیانیان لەدەست دەدەن.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپابانگەشەی ئەو ڕژیمەشی لەپەیوەند لەگەڵ بە تاوانبارناسینی ئاژانسەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گەیاندنی یارمەتیە مرۆیەکان بۆ غەزەی بەرپەرچ دایەوەو ڕایگەیاند کە بەڵگەی زۆر لەبەر دەستایە کە کۆنتڕۆڵی سنورەکان بەردەگرێ بە بردنی یارمەتی فریاگوزاری بۆ ئەو کەرتە.

سەرپەیڤ