نیسان 16, 2024 13:20 Asia/Tehran

سەرۆکی لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وشداریی دا لەمەڕ شوێنهاتەکانی دەسوەردانی واشنگتۆن لە هەرچەشنە کردەیەکی شیمانەیی سەربازیی بەدژ ئێران.

"مایک تێرنێر" ی سەرۆکی کۆماریخوازی لێژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەیالەتی "ئۆهایۆ" دانی بەوەدانا کە، بێتوو دەوڵەتی ئەمریکا نەتوانێ درک بەو مەسەلە بکا کە بەرەوڕووی "تێکهەڵچوون و گرژییەکی ڕوولەزیادبوونە"، تێوەگلاوی شەڕێکی بەرفراوانتر دەبێ کە دەربازبوون لێی ئەستەم دەبێ.

مایک تێرنێر هەروەها پێی داگرت، واشنگتۆن دەبێ لە دۆخی ئێستادا خۆببوێرێ لەهەر چەشنە خۆوەردان لە کردەی شیمانەیی سەربازیی بەدژ ئێران.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا لەهەمان کاتدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە "ئەمریکا دەبێ هێڵە سورەکانی بۆ ئێران دیاری بکات کە بەهۆیانەوە دەیەوێ بەرگریی لە رژێمی ئیسرائیل بکات"، وتی: شکست هێنانی ئەمریکا لەوبارەوە، هاوڕێ لەگەڵ شوێنهاتگەلێکە کە بارودۆخەکە مەترسیدارتر دەکا.

سەرپەیڤ