حوزه‌یران 30, 2024 13:35 Asia/Tehran

یەکێتیی ئەرووپا بڕیارەکەی کابینەی ڕژێمی زایۆنی لەسەر بە یاسایایی ڕاگەیاندنی پێنج پرۆژەی شارۆچکەسازیی لە کەرتی ڕۆژاوای بە تووندی ئیدانە کرد.

"پیتێر ستانۆ" وتەبێژی ناوەندی هەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی کابینەی ڕژێمی زایۆنی لەبارەی بە یاسایایی ڕاگەیاندنی پێنج پرۆژەی شارۆچکەسازیی لە کەرتی ڕۆژاوا، ئەم بڕیارەی بە تووندی ئیدانە کرد و بە هەنگاوێکی بەئەنقەستی دیکەی وەسف کرد لە پێناو تەگەرەنانەوە لەبەردەم ئەو هەوڵانەی بۆ دامەزرانی ئاشتری دەدرێت.

لە بەیاننامەکەی وتەبێژی ناوەندی هەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپادا لە کاردانەوە بەم بڕیارە هاتووە: ڕێبەرانی یەکێتیی ئەورووپا بڕیارەکانی کابینەی ئیسراییل سەبارەت بە پەرەپیدانی شارۆچکەسازیی نایاسایی لە کەرتی ڕۆژاواتی داگیرکراویان شەرمەزار کردووە و داوایان لە ئیسراییل  کرد کە لەو بڕیارەی پاشگەز ببێتەوە. کابینەی ڕژێمی زایۆنی هەروەها بە بڵاوکردنەوەی تەندەرگەلێکی تایبەت بە ڕۆنانی یەکە و خانووی نوێ لە کەرتی ڕۆژاوا و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای پلاندانان ڕازی بوو بە جێبەجێکرانی گەڵاڵەکانی ڕۆنانی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون. کە ئەم بڕیارە بەرەوڕووی ئیدانەی تووندی فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا و کەرتی غەززە بوویەوە. 

 

سەرپەیڤ