ئاب 08, 2024 12:36 Asia/Tehran

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دوێشەو چوارشەممە لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی لیژنەی کارگێریی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە ترۆری شەهید"ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی کۆچکردووی مەکتەب سیاسیی حەماس، وێڕای بەتوندیی شەرمەزارکردنی ئەو کردەی رژیمی زایۆنی، جەختی کرد؛ ئەو ترۆرە، دەسدرێژیکردنە سەر سەروەریی ئێرانە.

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا هاتووە: ترۆری ئیسماعیل هەنیە لە کاتی ئامادەبوونی لە تاران، بەتوندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە بەرپرسایەتی تەواوی ئەو دەسدرێژیکردنە دەخەینە ئەستۆی رژیمی ئیسرائیل. هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ترۆری هەنیە، جەنایەتێکی دەسدرێژکارانەو پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نیودەوڵەتییەکان بەئەژمار دێ. ئەو ترۆرە، دەسدرێژیکردنەسەر سەروەریی، سەلامەت و هێمنیی ئێران و ناوچەیە.

"عەلی باقری کەنی" سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتاردانێکدا لە کۆڕی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی وتی کە "لەبەرئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کاردانەوەی هاوتەریبی پێشان نەدا بەرامبەر دەسدرێژکاریی رژیمی ئیسرائیل، ئێران هیچ بژارەیەکی دیکەی نیە بێجگە لە کەڵک وەرگرتن لە مافی خۆی بۆ بەرەڤانیکردنی ڕەوای لەهەمبەر جەنایەتەکانی ئەو رژیمە".

"حوسێن ئیبراهیم تاها" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیش لەو کۆبوونەوەدا وتی: سوربوونی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل لەسەر بەردەوامکردنی تاوانکارییەکانی، پێشێلکردنی هەموو تابۆکان و پیرۆزایەتییەکان، داب و نەریتەکان، یاساو ڕێساو بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانەو دەسدرێژکاریی ئەو رژیمە بۆسەر تاران، لەڕاستیدا دەسدرێژیکردنەسەر سەروەریی وئاسایشی نیشتمانیی ئێران و پێشێلکرانی ئاشکرای یاساومافە نێودەوڵەتییەکان و نێوەرۆکی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە".

سەرپەیڤ