خۆپیشاندان لە کشمیری هیندستان دوابەدوای شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵا
ئهیلوول 30, 2024 12:36 Asia/Tehran
دوابەدوای شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵا سەرانسەری کشمیر ماتەمینی دایگرتووە و ڕوو لە هەر لایەک دەکەی خەڵکە و خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
هەموو چاوەکان فرمێسک هەڵدەوەرێنن و هەموو دڵان خەمبارن. هەموو گەڕەک و گوندەکانی کشمیر تازیەبارن، لە ناوەندی ئەم ئەیالەتەوە تا هەموو ئەو ناوچانەی کە زۆربەی خەڵکەکەی موسڵمانن.