ترامپ ژمارێک لە کاربەدەستانی کابینەی خۆی ناساند
دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکالە درێژەی زەنجیرەی دیاری کردنی کاربەدەستانی کابینەکەی بەیانی چوارشەممە " پت هگست" بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەفیزیۆنی فاکس نێوزی" وەکوو وەزیری بەرگری لە حکۆمەتی داهاتووی خۆی ناساند
ترامپ لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی هەڵبژاردنی "پت هگست"ی ٤٤ساڵان بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەفیزیونی فاکس نێوز وەکوو وەزیری بەرگری وتی:
دوژمنانی ئەمریکا هۆشیاربن کە لە دەورەی دانرانی پت" سوپای ئێمە جارێکی تر گەورەتر ومەزنتردەبێت وئەمریکا هیچکات پاشەکشە ناکات. لە دیاری کرانیکی تر "کریستی نوئیم " فەرمانداری ئیالەتی داکوتای باشووری بۆ ڕێنوینی وەزاڕەتخانەی ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا ناسێندرا.
ترامپ لە بەیاننامەیەکدا وتی: کریستی لە مژاری ئەمنیەتی سنووری زۆر بەهێز بووە.
ناوبراو یەکەم فەرماندارێک بوو کە سەربازانی گاردی نیشتمانی بۆ یارمەتی دان بە تیگزاس بەمەبەستی بەرنگاربوونەوەی قەیرانی سنووری بایدن بەڕێ کرد. سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو هەروەها " ئایلان ماسک" بەڕێوەبەری کۆمپانیەکانی تیسلا وسپیس ئیکس وویوک ڕاماسوامی" کارخۆڵقێنەری ئەمریکای بە هاوبەشێ بۆ سەرۆکایەتی "وەزاڕەتخانەی بەهرەوەری حکۆمەت،" هەڵبژارد.