بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا وتروئیکای ئوروپایی لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا
ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕانسە وئاڵمانیا ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش خوازیاری کەمکرانەوەی ئاڵوزیەکان لە سووریا وپاڕێزرانی کەسانی ناسەربازی بوون
وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامە هاوبەشە ڕایگەیاند ئێمە لە نزیکەوە گۆڕانکاریەکانی سووریا پێوشوێن دەگرین ولەهەموو لایەنەکان داوای دابەزاندن وکەمکردنەوەی ئاڵوزی وپارێزرانی کەسانی ناسەربازی وژێرخانەکان بۆ پێشگیری کردن لەئاوارە بوونی زۆرتری خەڵک وکێشە وئاستەنگ نانەوە لە دانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە ین .
ئەم وڵاتانە لە بەیاننامەکەیان داپیداگریان کرد: تەشەنای ئاڵوزی ئێستاکە تەنیا پێویستیی خێرای بە ڕێگەچارەی سیاسی بە ڕێبەرایەتی سووریا بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوون ،بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە. شایانی باسە، گروپە تیرۆریستەکان لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە پشتیوانی وداکۆکی بڕێک لە وڵاتان وهاتنی هێزە دەرەکیەکان ، دەستیان داوەتە پەلاماری بەربڵاوبۆسەر بنکەو بارەگای سوپای سووریا لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاواو و باشووری ڕۆژئاوای حەڵەب.
ئەم پەلامارە سەربازیەی تیرۆریستەکان لە دژی بنکەوبارەگای سوپای سووریا ، ڕێککەوتنی ئاگربڕی بەستراولە ساڵی ٢٠٢٠ی بنپێکرد چۆنکە ئەم ناوچە، داگری ڕێککەوتننامەی دابەزینی ئاڵوزیە کە بە دەستەبەری تورکیا لە شاری ئاستانە مۆرکراو وناوچەگەلێک لە ئیدلیب ، گردوپەڕی حەڵەب وبەش گەلێک لە حەما ولازقیەیش دەگرێتەوە