شەڕی شیمانەیی ڕووسیاو ناتۆ
وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: مۆسکۆ دەبێ لە ماوەی یەک دەیەی داھاتوو خۆی بۆ پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ناتۆ ئامادە بکات.
«ئاندری بلوسێف» تیشکی خستە سەر دانیشتنی سەرکردەکانی ناتۆ لە مانگی ژولای ڕابردوو لە واشێنگتۆن و دوکتورینە سەربازییەکان لە ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆو وتیشی: لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا ئامانجێکی سەرەکیی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا دەستەبەر کردنی خۆسازدانی تۆکمەوتەواوە بۆ ھەرچەشنە گۆڕانێک لە ھەل و مەرجەکەدا لە داھاتوو.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ھەروەھا باسی بەردەوامیی پێشڕەوی لە بەرەکانی ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیاشی کردووە.
ھێزەکانی سوپای ڕووسیا شاری «ئانوفکا»ی لە «دۆنتێسک» کۆنترۆڵ کردووە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھێزەکانی بەرەی باکووری سوپای ڕووسیا بنکەومەتەرێزەکانی ئۆکرانیای لە نزیکی «ئلێکساندرۆفکا»، «سینلنیکۆڤ»و «ڤۆلچانسک» لە پارێزگای «خارکییەف» کردووەتە ئامانج.