زیانی گیانی ڕۆژانەی ئۆکرانیا ٥٥٠ سەربازی تێپەڕاندووە
کاربەدەستێکی ئەرتەشی ڕووسیا باسی بەرز بوونەوەی زیانی گیانی ئەرتەشی ئوکراینی کرد و وتی ئەو ڕێژەیە 550 کەس لە ڕۆژی تێپەڕاندووە .
ئیوان بیگما سەرۆکی ناوەندی ڕوژنامەوانی ئەرتەشی رووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێزەکانی ئەم وڵاتە ڕوژانە پێنج پەلاماری ئوکراینی بەرپەرچ دەداتەوە وتی زیانی گیانی ئەرتەشی هێزەکانی دوژمن لە 550 کەس زیاتر بووە . دەزگەکانی هەواڵگریی دەرەکی ڕووسیاش ڕوژی هەینی لە ڕاپووڕتێکدا ڕایگەیاند کە ڕوژئاوا ئاگادارە لە دابەزینی تواناییەکانی بەرگریانەی ئوکران لە هەمبەر ئەرتەشی ڕوسیا و ئەگەری ڕووخانی هێڵی بەرگری ئەرتەشەکەی ڕەت ناکاتەوە . دزگەی زاینیاری گەیاندنی دەرەکی ڕوسیا وتیشی کە حکومەتی جو بایدن سەرۆک وکوماری ئەمریکا هەوڵ ئەدات بەر بگرێت بە ڕوودانی ئەم سناریوە و جەخت دەکات لەسەر دانی چەکەمەنی و کەرەستەی جەنگی هێزمەندتر بۆ وێنە موشەکی دوور مه ودا بە ئوکراین .