شوبات 07, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • کاردانەوەکان بەرامبەر بایکۆتی ئەمریکا بە دژی دیوانی لاهە

وڵاتان و تاقمە جۆربەجۆرەکان کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر هەوڵی دەوڵەتی دونالد ترەمپ بۆ بایکۆت کردنی دیوانی نێودەوڵەتی سزا.

دادگەی نێودەوڵەتی سزا ئای سی سی  بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی توندوتیژانە، فەرمانی بەرێوەبەرایەتی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە بایکۆت کردنی کاربەدەستانی ئەم دامەزراوەیەی ئیدانە کرد .

لەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە دادگەی نێودەوڵەتی سزا دەرکرانی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی ئەیاڵەتی یەکگرتوو کە بەنیازی بایکۆت کردنی کاربەدەستان و زەبروەشاندن لەکاری دادەڤانی سەربەخۆیانە وبێ لایەنانەی ئەم دامەزراوەیەیە، ئیدانە  دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان،  ئورزولافون درلاین سەروکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و دادگەی لاهە لە هۆلەند، بە توندی ئەو بڕیارەی دوناڵد ترەمپیان  ئیدانەکرد و داوایان لێ کرد ئەو بڕیارەی هەڵوەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ