سناتۆری ئەمریکایی: پەلاماردانی ئێران نایاسایی بوو
"کریس مۆرفی" سناتۆری دیموکراتی ئەمریکایی پەلامارەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر دام و دەزگەی ئەتۆمیی ئێرانی بە نایاسایی زانی و وتی کە هەڵس و کەوتی دۆناڵد ترەمپ لەم حکومەتە، لە چاو حکومەتەکەی پێشتری، گەلێک نالەبارتر، گەلێک بێ یاساترە.
ناوبراو سەبارەت بە پێویستی وەبەر لێپێچینەوە کەوتنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر پەلامارە نایاساییەکانی بۆ سەر ئێران وتی: ئەمە بڕیارێکە کە ئەنجومەنی نوێنەران دەیدات. بەڵام مەبەستم ئەوەیە کە بێتوو هەڵسوکەوتی ئەو لەم حکومەتەدا لەگەڵ هەڵسوکەوتی کە لە حکومەتی پێشتری کە لەبەر ئەوە کەوتە بەر لێپرسینەوە، هەڵسەنگێنن، کردەوە و ئاکاری لەم حکومەتەدا گەلێک خراپتر، بێ یاساتر و زیاتر دژ بە یاسای بنەڕەتییە.
ناوبراو هەروەها پێشتر بە وەبەر ڕەخنەدانی کردەوە و ئاکاری دۆناڵد ترەمپ و خستنەبەر پرسیاری ئامانجەکانی، وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا نە دام ودەزگەی گرنگ و سەرەکیی فۆردۆی تیابرد و نە یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانیان تیابرد. ئەو تەنیا ئەمریکای خستە مەترسییەوە.