نەتەوە یەکگرتووەکان : شەڕی غەززە کەمتەرخەمی نیشان دان بە یاسا نێونەتەوەییەکانە
سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی ئاوارە کانی فەلەستینی ئانڕوا وتی شەڕی ڕژێمی زایونیستی لە غەززە کەمتەرخەمی بە یاسا نێونەتەوەییەکانە .
فیلیپ لازارینی لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەی ٨٠ ساڵە لەهیچ هەوڵێک درێخی نەکردووە بۆ دامەزراندنی ئاشتی و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و برسێتی و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ و بەهێزکردنی جیهانێک لەسەر بنەمای یاسا وڕێکخراوی فریاگوزاری پزیشکی غەززە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە، دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئیمکاناتی پزیشکی لە کەرتی غەززە هەروا ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەیە و هەروەها خزمەتگوازری پیزیشکی بە هۆی کەمبوونی ئیمکانات ڕووبەڕووی کێشەیە و بەرپا کردنی نەخوشخانەگەلی گەروک و نەخۆشخانەی مەیدانی پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ خەڵکی غەززە. پێشتر عەدنان ئەبو حەسنە، وتەبێژی ئانڕوا بە ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری باکووری کەرتی غەززە و هەنگاوی ڕژێمی زایۆنی بۆ پێشگرتن لە کردنەوەی دەروازەکان لەم ناوچەیەدا ڕایگەیاندبوو: بەبێ کردنەوەی دەروازەکانی "ئەیریز" و "زیکیم" ئیمکانی چوونی یارمەتی و فریاگوزاری بۆ ناو غەززە، شارێک کە نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی تێیدا دەژین نییە . ئێدوارد بەیگبێدەر، بەڕێوەبەری ناوچەیی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ئاماژەی بە وێرانکارییە کانی کەرتی غەززە کرد و هۆشداریی دا لە مەترسی لەدەستدانی تەواوەتی بەرەیەک لە کەرتی غەززە و داڕمانی سیستەمی پەروەردەیی لە کەرتی غەززە و وتی: شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە نزیکەی ٦٥٠ هەزار قوتابی بێبەش کردووە لە خوێندن، و زیاتر لە ١٩ هەزار قوتابی و ٩٠٠ مامۆستای قوتابخانە و کارمەندی پەروەردەییشی شەهید، بریندار یان بێسەروشوێن کردووە.