چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئێراق لەگەڵ وەزیری نەوتی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i312945-چاوپێکەوتنی_سەرۆک_کۆماری_ئێراق_لەگەڵ_وەزیری_نەوتی_عەرەبستان
فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ خالید بن عەبدولعەزیز فالح، وەزیری نەوت، وزەو پیشەسازییەکانی عەرەبستان کە هەڵگری پەیامی مەلک سەلمانی شای سەعوودیا بوو، دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 15:28 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئێراق لەگەڵ وەزیری نەوتی عەرەبستان

فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ خالید بن عەبدولعەزیز فالح، وەزیری نەوت، وزەو پیشەسازییەکانی عەرەبستان کە هەڵگری پەیامی مەلک سەلمانی شای سەعوودیا بوو، دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆری سومرییە نیوز، فوئاد مەعسووم لەو چاوپێکەوتنەدا ، پێی داگرت لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان ئێراق و عەرەبستان لەبواری جیاجیادا لەوان بواری ئابووری وفەرهەنگی.

سەرۆک کۆماری ئێراق هەروەها باسی لەناوبردنی یەکجاریی داعش لە وڵاتەکەی کرد.

خالید فالح وەزیری نەوتی عەرەبستانیش وێڕای پێشکەش کردنی پەیامی مەلک سەلمان شای ئەو وڵاتە، وتی: عەرەبستان ئامادەی پەرەپێدانی هاوکاریی لەبواری نەوتە.

خالید فالح وەزیری نەوتی عەرەبستان هەروەها ئەمڕۆ لەگەڵ "جبار العیبی" هاوشانە ئێراقییەکەی لەبەغدا دانوستان ودوولایەن لەسەر کەمکرانی فرۆشی نەوتی نەپاڵاوتە، ڕێککەوتن.