نیسان 25, 2018 12:28 Asia/Tehran
  •  ڕێزگرتنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یارمەتی ئێران بە ئاسایشی ئەو وڵاتە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر گرنگایەتی رۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەر یارمەتی دان بە خەباتی دژی ترۆریسم و دامەزرانی پاوەجێیی و ئاسایش لە عێراق جەختیکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا،"سەلیم جەبووری"  سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیداری" ئیرەج مەسجێدی" بالوێزی ئێران لە بەغدا ، وتی: دوو وڵاتی دراوسێ خاوەنی قازانج و بەرژەوەندیی هاوبەشن و پیویستە پێوەندیی  دوو لایانە لە هەموو بوارەکان دا پەرە بستێنێت. 

 باڵوێزی ئێران لە عێراقیش بە جەختکردنەوە لە سەر پەرەی پێوەندیی دوولایانە، وتی: هەر بەو چەشنە کەلە خەباتی دژی ترۆریسم دەوڵەت و گەلی ئێران لەتەنیشت خەڵک و دەوڵەتی دراوسێی خۆیان عێراق دابوون لە قۆناخی بنیات نانەوەی ئێراقیش لە تەنیشت دەوڵەت و گەلی عێراق دا دەبن. ئێرەج مەسجێدی، هەروەها هاوکارییەکانی دوو لایەنەی تاران و بەغدا بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازەرگانیی وەک خزمەت بە قازانجی دوو لایەن لێکدایەوە .

 باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەم حەوتەیە لەگەڵ ڕێبەرانی ڕەوتە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای عێراقی لەوان" فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆمار ،"نوری مالێکی " جێگری سەرۆک کۆمار ،"فالێح فەیاز" ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانی، " هۆمام حەموودی"  جێگری  سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ،"سەید عەممار حەکیم" سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی شیعەکان و ڕیبەری ڕەوتی حێکمەتی نیشتمانی، و "عادل عەبدۆلمەهدی" جێگری پێشووی  سەرۆک کۆمار و وەزیری پێشووی نەوتی ئەو وڵاتە دیدار و لە بارەی مەسەلە دوو لایەنە و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ڕاوێژیان کرد .

سەرپەیڤ