عەممارحەکیم : دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕێگاچارەی قۆناغی داهاتووی ئێراق دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i339332-عەممارحەکیم_دەوڵەتی_زۆرینەی_نیشتمانی_ڕێگاچارەی_قۆناغی_داهاتووی_ئێراق_دەبێ
"سەیدعەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق وتی: دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕێگاچارەی قۆناغی داهاتووی ئێراق دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2018 09:05 Asia/Tehran
  • عەممارحەکیم : دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕێگاچارەی قۆناغی داهاتووی ئێراق دەبێ

"سەیدعەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق وتی: دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕێگاچارەی قۆناغی داهاتووی ئێراق دەبێ.

بە پێی راپۆرتی سومریە نیوز؛ سەید "عەمار حەکیم" ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ "یان کوبیش" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دیداری کرد و سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو لەگەڵ ئەو بیر و ڕای گۆڕییەوە. سەید "عەمار حەکیم" لەم دیدارەدا هەروەها جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی پێکهێنانی دەوڵەتی خزمەتگوزار کە بتوانێ هیوا و ویست و خواستەکانی گەلی ئێراق بێنێتە دی.

عەمار حەکیم هەروەها لەگەڵ "ئەیاد عەلاوی" جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هاوپەیمانیی هەڵبژاردەیی ئەلوەتەنییەیش دیداری کرد و دوو لایەن لە سەر پێویستی پێکهاتنی دەوڵەتێکی بەهێز و لە سەر بنەمای دەوڵەتی زۆرینە جەختیان کرد. ئامانج لەو یەکهەڵوێست بوونە، پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێزە لە ڕێگای بڕیار و هەنگاوی نیشتمانخوازانەوە کە سوور و پێداگرە لە سەر پشت بەستن بە زۆرینەی نیشتمانی.

هەواڵی دیکەش لە ئێراقەوە ئەوەیە کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق ڕایگەیاند کە ئەنجامی ١٠٣ ناوچەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ، پاش لێکدانەوەی سکاڵاکان سەبارەت بە گزیکاری، هەڵوەشاندۆتەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق بە بەشداریی ٢٧ هاوپەیمانی هەڵبژاردەیی و  ٢٠٥ پارت و ڕەوتی سیاسی، ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە چوو. لە نێو ٦٩٩٩ بەربژاردا، ٣٢٩ کەس وەکوو نوێنەر چوونە پەرلەمانی ئێراق.