کوژرانی سێ کەسی سیڤیل لە ئەنجامی تەقینەوەی فەلوجەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i358277-کوژرانی_سێ_کەسی_سیڤیل_لە_ئەنجامی_تەقینەوەی_فەلوجەی_عێراق
لانیکەم سێ کەسی سیڤیل بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە شاری فەلوجە، پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق، کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2019 13:07 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ کەسی سیڤیل لە ئەنجامی تەقینەوەی فەلوجەی عێراق

لانیکەم سێ کەسی سیڤیل بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە شاری فەلوجە، پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق، کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، لەئاکامی تەقینەوە لە فەلوجە ژمارێک شارومەندی عێراقیش برینداربوون.

چواردەی فێڤریەش تەقینەوەی بۆمب لە سامەڕای عێراق، هەشت کوژراو و پێنج برینداری لێکەوتەوە.

سەرباری شکست هێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش لەدیسەمبەری٢٠١٧ لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەووڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ و بڵاو هەوڵی ترۆریستی ئەنجام دەدەن.

سوپا، هێزە ئاسایشییەکان و حەشدی شەعبیی عێراق لە هەڵمەتە هاوبەشەکان تائێستا توانیویانە ترۆریستانی داعشی بەجێماو لە ناوچە جیاجیاکانی ئەووڵاتە بگرن وژمارێکیش بکوژن.