ئامادەکرانی بەرنووسێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی سەعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381181-ئامادەکرانی_بەرنووسێک_لە_پەرلەمانی_عێراق_بۆ_بە_تاوانکار_ناساندنی_ڕژێمی_سەعودی
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باسی ئامادە کرانی بەرنووسی بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی عەرەبستانی سەعودیی کردووە لە بەر ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە دژی گەلی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2020 20:07 Asia/Tehran
  • ئامادەکرانی بەرنووسێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی سەعودی

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باسی ئامادە کرانی بەرنووسی بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی عەرەبستانی سەعودیی کردووە لە بەر ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە دژی گەلی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فاڕس،«فاڵح خەزعەلی» ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا پتر لە پێنج ھەزار سەعودی بە ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستی، ھەوڵی قەڵاچۆی خەڵکی عێراقیان داوە، ھەر بۆیە بەرنووسێک بۆ بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی سەعودی لە پەرلەمانی عێراق ئامادە کراوە.

خەزعەلی وتیشی: بە دەست بە کار بوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە گوێرەی ئەو دەستەڵاتەی کە یاسای بنەڕەتی بە پەرلەمانی داوە، قۆناغە پێویستەکانی ئامادەکردنی ئەم بەرنووسە تێپەڕ دەبێت.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، ھەزاران کەس لە شارومەندانی عەرەبستانی سەعودی لە ڕیزی تاقمە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان لە سووریاوعێراق دا کاڕی تیرۆریستاییان ئەنجام داوەو زۆربەی ئەو داعشیانەش کەھێرشی خۆکوژانەیان ئەنجام داوە ھەر عەرەبستانی بوونە.