ته‌مووز 03, 2020 21:53 Asia/Tehran
  • سوکایەتیی ڕۆژنامەیەکی سەعودی بە مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق

ڕۆژنامەی سەعودیی «شەرقولئەوسەت» لە ژمارەی تازەی خۆی دا کاربکاتێرێکی سوکایەتی کارانەی لە بارەی «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بڵاوبوونەوەی ئەم کاریکاتێرە، ئەمڕۆ ھەینی بووە ھۆی سەرھەڵدانی ڕق و توڕەیی جەماوەری عێراق بەرامبەر بە سەعودییەکان.

ئەمە یەکەمجار نییە کە میدیاکانی سەعودی بەوپەڕی ڕووقایمییەوە، سوکایەتی بە ھێما ئایینی و نیشتیمانییەکانی عێراق دەکەن. ماوەیەک لەمەوپێشیش کەناڵی « ئێم،بی،سی_mbc»ی سەعودی شەھید «ئەبومەھدی موھەندیس»ی بە تیرۆریست ناوبرد بوو.

جێ و شوێنی بەرزو ڕێزمەندیی مەرجەعییەتی شێعەکان لە لای  جەماوەری عێراق بەردەوام بووەتە گرێ لە سەر دڵی سەعودییەکان ھەر جۆرە دەرفەتێکیان بۆ خەوشاندنی پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی عێراق و مەرجەعیەت قۆستووەتەوە.