ته‌مووز 08, 2020 08:07 Asia/Tehran
  •  رابەری رەوتی سەدر لە بارەی گەڕانەوەی توندوتیژی بۆ عێراق وشداری دەدات

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە: کوژرانی هیشام هاشمی نابێت بەبێ سزا تێپەڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «موقتەدا سەدر»، رابەری رەوتی سەدر لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە: کوژرانی «هیشام هاشمی»، چاودێری سیاسی و ئاسایشتیی دیاری عێراق نابێت بەبێ سزا تێپەڕێت و دەبێ ئاگاشمان لە گەڕانەوەی توندوتیژی بۆ وڵات بێت، ئەویش ڕێک لە کاتێکدا کە وڵات پێویستی بە ئاشتیە.

«موقتەدا سەدر» جەختی لەوەش کردەوە کە، بە کوشتنی «هاشمی» ناتوانن دەنگی حەق بێ دەنگ بکەن.

«ھیشام ئەلھاشمی» ئێوارەی ڕۆزی دووشەممە لە کاتێکدا کە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی دەگەڕایەوە، لە بەردەم ماڵەکەی لە گەڕەکی «زیونە»ی بەغدا کەوتە بەر پەلاماری چەمدارانەی دوو ماتۆڕ سوار. تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تیرۆری «ئەلھاشمی»ی بە ئەستۆ گرتووە.