ته‌مووز 09, 2020 22:52 Asia/Tehran
  • ھەشتەگی «ھەردووک سەیید عەلی ھێمای کەرامەتی ئێمەن» لە عێراق دا وەڕێ خرا

کاربەرانی ئێرانی و عێراقی بە بڵاوکردنەوەی ھەشتەگی (#السیدان_العلیان_رمز_کرامتنا) واتە «ھەردووک سەیید عەلی ھێمای کەرامەتی ئێمەن» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە سەر یەکگرتنی ھەردووک وڵات لە ھەمبەر دوژمنان جەختیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەلعالەم، کاربەرانی ئێرانی و عێراقیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی ھەشتەگی «دوو سەیید عەلی ھێمای کەرامەتی ئێمەن» کە ئاماژەیە بۆ ناوەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی خامەنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و حەزرەتی ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، ڕایانگەیاند، سیستێمە ئیستیکبارییەکان قەت ناتوانن لە نێوان ھەردووک نەتەوەی ئێران و عێراق کە شان بە شانی یەکتر لە گۆڕەپاەکانی پێکدادانی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەشەڕ ھاتوون، ناکۆکی دروست بکەن.

کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەروەھا وێڕای ئیدانە کردنی کرداری سوکایەتی کارانەی میدیاسەعودییەکە دژی ئایەتوڵڵاسیستانی ڕاشیانگەیاندووە:  ئایەتوڵڵا سیستانی و حەزرەتی ئایەتوڵڵا بە کاردانەوە گونجاوەکانیان پیلانی دوژمنان پوچەڵ دەکەنەوەو ھەر لە بەر ئەمەشە کە ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و ھاوپەیمانەکانیان مەرجەعەکانی شێعە دەکەنە ئامنج.

ڕۆژنامەی سەعودیی  «شەرقولئەوسەت» ھەینیی ڕابردوو لە کاریکاتۆرێکدا سوکایەتیی بە پلەوپایەی ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق کرد کە ئەمەش شەپۆلی بێزاری و کاردانەوە پیشاندان دژی سەعودییەکان و میدیا دەستەمۆکانیانی لێ کەوتەوە.