ته‌مووز 10, 2020 23:26 Asia/Tehran
  • ستایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مەرجەعییەتی دینی و حەشدی شەعبی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕزکارکرانی موسڵ، فەتوای مەرجەعی باڵای عێراق سەبارەت بە جیھادو خەباتی دژی داعشی بە دیاریکەر و بنەمایی زانی و لە لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە حەشدی شەعبیشەوە ڕێزی گرت.

«موستەفا کازمی» ڕزگارکرانی موسڵ و سەرکەوتن بە سەر داعشی بە لاپەڕەیەکی سپیی دیکە لە مێژووی عێراقییەکاندا زانی کە بە گیانبازیی ڕۆڵەکانیان و یەکگرتنی نیشتیمانی لە پێناوی بەرەڤانی کردن لە سەروەریی خاکی وڵاتەکەیان نەخشاندوویانە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕعەمزی سەرکەوتنی موسڵی بۆ یەکگرتنی تەواوی چینەکانی خەڵک گەڕاندەوەو وتیشی: ئەم خەڵکە ھەرچۆن تیرۆریزمیان خاشەبڕ کرد، بە بنیات نانەوەی وڵاتەکەیان و شەڕی دژی گەندەڵی و گەندەڵکارانیش دا سەر دەکەون.

کازمی وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێستی مەرجەعییەتی دینیی عێراق،ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، بوێریی ھێزە چەکدارەکان بە سوپاو پۆلیس و ھێزەکانی دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگەو تاقمەکانی دیکەشەوە لە خەباتی دژی تیرۆریزم جێگای ڕێزو ستایشە.

ناوبراو ھەروەھا ستایشی تەواوی ئەو وڵاتانەشی کرد کە لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی عێراقیان دا.