سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی: کازمی لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆدەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383976-سەرچاوەیەکی_سیاسی_عێراقی_کازمی_لە_سەفەر_بۆ_تاران_لەگەڵ_ڕێبەری_ئێران_کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی بە کاتی سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ عەرەبستان و ئێران ئاماژەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2020 18:47 Asia/Tehran
  • سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی: کازمی لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆدەبێتەوە

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی بە کاتی سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ عەرەبستان و ئێران ئاماژەی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری عێراق(نینا)، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی لەسەر کاتی سەفەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ عەرەبستانی سعوودی و ئێران قسەی کرد.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند:سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەی یەکشەممە لە بەغدا میوانداری موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت و ڕۆژی دووشەممە لە سەرووی لێژنەیەک بریتی لە وەزیرانی نەوت، کارەبا، پلان دانان و دارایی، دەچێتە عەرەبستان و لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سعوودی دیدار دەکات.

سەرچاوە عێراقییەکە  وتیشی : کازمی و لێژنەی هاوڕێی، ڕۆژی سێشەممە واتا یەک ڕۆژ دوای سەفەر بۆ عەرەبستان دێتە ئێران و پاشان لەگەڵ ڕێبەری ئێران و ژمارێک لە بەرپرسانی ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکات.