لێکدانەوەی پرسەکانی تایبەت بە رووبارە سنووریەکانی ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384308-لێکدانەوەی_پرسەکانی_تایبەت_بە_رووبارە_سنووریەکانی_ئێران_و_عێراق
باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری کاروباری ئاوی عێراق ، لە بارەی پرسەکانی تایبەت بە ئاو و رووبارە سنووریەکانی دوو وڵات دیدار و وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2020 19:05 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی پرسەکانی تایبەت بە رووبارە سنووریەکانی ئێران و عێراق

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری کاروباری ئاوی عێراق ، لە بارەی پرسەکانی تایبەت بە ئاو و رووبارە سنووریەکانی دوو وڵات دیدار و وتووێژیان کرد .

ئێرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و مەھدی رەشید جاسم وەزیری کاروباری ئاوی عێراق رۆژی یەکشەممە بە لێکدانەوەی پێشینەی ھاریکاریی دوو وڵات لە بواری ئاودا ، جەختیان کردەوە لەسەر گەشە و پتەوکردنی  ھاریکاریی دوو قۆڵی . 

ھەر ساڵ بە دەسپێبوونی وەرزی گەرما لە عێراق ، پرسی کەمبوونی  ئاو و کارەبا لە کێشە جدیەکانی ئەم وڵاتەیە کە کاربەدەستانی عێراق بۆ چارەسەریی کاتیی ئەم  کێشە و گرفتانە سوود لە دراوسێی رۆژھەڵاتیی خۆیان ، ئێران وەردەگرن .