ته‌مووز 28, 2020 09:03 Asia/Tehran
  • کازمی داوای لێکۆڵینەوەی خێرای کرد لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ئاراستەکرانی ھەرچی خێراتری لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژی یەکشەممەی مەیدانی تەحریری بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتەی دەرکرد کە کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەرانی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، موستەفا کازمی ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ فەرماندەرانی ئاسایشتی کە وەزیری نێوخۆو سەرۆکی دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیش بەشداریی بوون، فەرمانی دا کە ڕاستییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە ماوەی ئەوپەڕی ٧٢ کاژێر ڕوون بکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکە کە یاسای بنەڕەتیی عێراق دەستەبەری کردووەو دەوڵەت و دام و دەزگا ئاستیشتییەکانیش لە سەریانە پشتگریی لێ بکەن و داخوازیی خۆپیشاندەران ببیستن.

لە دانیشتنەکەدا داوا لە خۆپیشاندەرانیش کرا کە بۆ قۆڵبەستکرانی کەسانی گومانلێکراو کە بە نیازی ترازاندنی داخوازیی ڕەوای خۆپیشاندەرانن، ھاوکاری بکەن.

لێژنەی باڵای مافی مرۆڤیش تێکھەڵچوونەکانی ڕۆژی یەکشەممە لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزەکانی ئاسایشت لە مەیدانی تەحریر لە ناوەندی بەغدای پێتەختی عێراقی کە کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی ١١ کەسی لێ کەوتەوە، تاوتوێ کرد.

 

سەرپەیڤ