کەوتنی چەند ڕۆکێتێک لە بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384383-کەوتنی_چەند_ڕۆکێتێک_لە_بنکەی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_نزیکی_فڕگەی_بەغدا
میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە باسی کەوتنی چەند ڕۆکێتێکیان کرد لە مۆڵگەی سەربازیی «ڤیکتۆریا» لە گردوپەڕی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2020 23:12 Asia/Tehran
  • کەوتنی چەند ڕۆکێتێک لە بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی بەغدا

میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە باسی کەوتنی چەند ڕۆکێتێکیان کرد لە مۆڵگەی سەربازیی «ڤیکتۆریا» لە گردوپەڕی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کەناڵی ئاسمانیی دیجلەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەم وڵاتە، وای بڵاو کردەوە کە، چەند گوللـە کاتیۆشایەک داویەتی لە کەمپی «شاژن ڤیکتۆریا» لە نزیک فڕگەی بەغدا.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی «سومریەنیوز»یش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکانی خۆی، کەوتنی چەند ڕۆکێتێک لەم بنکەیەی پشتڕاست کردووەتەوە.

بنکەی «شاژن ڤیکتۆریا» لەو بنکە ئاسمانییە ھەرە گرینگانەی ئەمریکا لە عێراقە کە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداشەو خاوەنی شوێنی نیشتنەوەی ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکە. ئەم بنکەیە ھەزار چەکدار لە خۆی دا جێ دەکاتەوە