جێگری سکرتێری گشتیی نوجەبای عێراق: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387208-جێگری_سکرتێری_گشتیی_نوجەبای_عێراق_باڵوێزخانەی_ئەمریکا_لە_بەغدا_سەربازگەیە
جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 17:55 Asia/Tehran
  • جێگری سکرتێری گشتیی نوجەبای عێراق: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە

جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە.

«نەسر شمەری» جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە، نەک شوێنێکی دیپلۆماسی، وتیشی: کەس بۆی نییە ڕەوایەتی بە داگیرکەران ببەخشێت و ئەوەی وا دەنوێنێ کە ئەمریکییەکان بە خواست و بانگێشتنی دەوڵەتی عێراق ھاتوونەتە ئەم وڵاتە، بە ئاشکرا درۆ دەکات.

جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق وتیشی: خۆڕاگری ھیچ ترسێکی لە ئەمریکا نییە و دەست درێژکاران و بەکرێگیراوانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ناتوانن ڕەوتی خۆڕاگری خاوو سست کەنەوە.

دوابەدوای ئەنجام گرتنی ھێرشی بەڕۆکێت لە بەغدا، بنکەھەواڵدەرییەکان، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ھەژمارەکانی توییتێری سەربە ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی لە ھەڵمەتێکی ڕێکخراوو ھاواھەنگ دا ھەوڵیان دا ھەتا ئەو ھێرشە موشەکیانە بخەنە ئەستۆی بەرخۆدانی جەماوەریی عێراقەوە.