پوچەڵ کرانەوەی گەڵاڵەیەکی تیرۆریستی لەدژی زیارەتکارانی ئەربەعین لە باکووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387311-پوچەڵ_کرانەوەی_گەڵاڵەیەکی_تیرۆریستی_لەدژی_زیارەتکارانی_ئەربەعین_لە_باکووری_بەغدا
وتەبێژی فەرماندەی گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پۆچەڵ کرانەوەی گەڵاڵەیەکی تیرۆریستی لە دژی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە باکووری بەغدا ی پێتەختی ئەم وڵاتە هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 04:54 Asia/Tehran
  • پوچەڵ کرانەوەی گەڵاڵەیەکی تیرۆریستی لەدژی زیارەتکارانی ئەربەعین لە باکووری بەغدا

وتەبێژی فەرماندەی گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پۆچەڵ کرانەوەی گەڵاڵەیەکی تیرۆریستی لە دژی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە باکووری بەغدا ی پێتەختی ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

" یەحیا ڕەسوڵ" شەوی هەینی ڕایگەیاند : هێزە عێراقیەکان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی تایبەتی لە باکووری بەغدا، توانیان نەخشەی وەیشووم وگڵاوی ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ خستنە بەر دەسڕێژی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی پۆچەڵ بکەنەوە.

لەم هەڵمەتەدا دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعش دەسگیرکران. بیستی سەفەری ١٤٤٢ی کۆچی مانگی هەژدەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، چلەی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن( ع ) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان ویارە بە ئەمەگەکانی لە سارای کەربەلایە.