فۆئاد حسەین: عێراق خوازیاری دامەزرانی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387604-فۆئاد_حسەین_عێراق_خوازیاری_دامەزرانی_پەیوەندییە_لەگەڵ_وڵاتانی_دراوسێ_دا
وەزیری دەرەوەی عێراق داوای دامەزرانی پەیوەندییەکی باشی کرد لە نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • فۆئاد حسەین: عێراق خوازیاری دامەزرانی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دا

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای دامەزرانی پەیوەندییەکی باشی کرد لە نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق شەوی ھەینی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی دا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی باشی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ھێندێک لە وڵاتان لە بارەی ئاسایشتی باڵوێزخانەکانیان لە عێراق دا ھەستیان بە نیگەرانی کردووە، بەڵام ھیچ وڵاتێک ڕاینەگەیاندووە کە ئەگەر ئەمریکا باڵوێزخانەکەی لە بەغدا بپێچێتەوە، ئەوانیش باڵوێزخانەکەیان لە پێتەختی عێراق دادەخەن.

«فۆئاد حسەین» لە بارەی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقیش وتی: دەوڵەتی «مستەفا کازمی» پابەندی بڕیاری پەرلەمانە لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە عێراق و لەم بارەیەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکیش خەریکی دانوستانە.

وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە بەرپاکرانی ھەڵبزاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەشی ھیواداریی دەربڕی کە ھەڵبژاردن لەکاتی دیاری کراوی خۆی دا بەڕێوە بچێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ ڕاگەیاندووە.